هێشتا تەڕە

جوتیارانی شەمامك جۆیەكەیان دروێنە دەكەن

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دروێنەكردنی جۆ لە دەشتی شەمامك دەستیپێكردووە، كشتوكالی شەمامكیش دەڵێن رێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی كردووە.

ئەحمەد سابیر، خاوەن زەوی لە دەشتی شەمامك ئەمڕۆ 13.5.2024 دەستی بە دروێنە كردووە و بۆ 964 وتی، “ئەمساڵ زووتر دەستمان كرد بە دروێنە، لە ترسی تەرزە و باران، چونكە زیانی زۆر دەگەیەنێت بە بەرووبوومەكان، بەراورد بە ساڵی رابردوو 20 رۆژ زووتر دروێنەمان دەستپێکرد، ئێستاش جۆیەكە هەر تەڕە، هەر بارانێكیش ببارێت زیانی راستەوخۆی هەیە بۆ بەرهەمی جۆ و لە قەدەوە دەیشكێنێ”.

كەوكەز محەمەد بەڕێوبەری كشتوكاڵی ناحیەی شەمامك بۆ 964 وتی “زۆری شەپۆلەكانی بارانبارین وایكردووە دروێنە وادەكەی پێشبكەوێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو 273 ملم باران زیادی كردووە، لە سنووری ناحیەی شەمامكدا، ئەمەش وایكردووە گەنم و جۆ زووتر دروێنە بكرێن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا