لە توندوتیژى ئافرەتانە

 کچە ونبووەکەى شێخان دۆزرایەوە

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

دواى ئەوەى بۆ ماوەى 5 رۆژ بێ سۆراغ بوو، کچە ونبووەکەى قەزاى شێخان دۆزرایەوە، بە وتەى باوکى لە بەڕێوەبەرایەتیى توندوتیژى دژى ئافرەتانى زاخۆیە داڵدەدراوە.

کچەکە لە رۆژى 9.5.2024 لە ماڵ دەرچوو بوو و سۆراغى نەمابوو.

سەڵاح ئەحمەد، باوکی کچە ونبووەکەی قەزای شێخان بە 964ـى وت، کچەکەمان دواى دیارنەمانى بۆ ماوەى پێنج رۆژ ئەمڕۆ لەلایەن چەند پۆلیسێکى زاخۆ بینراوە و دواتر براوەتە توندوتیژى زاخۆ و ئیستا لەوێیە.

دواى بڵاوبوونەوەى هەوڵێکى 964 لەسەر دیارنەمانى کچەکە، پەیوەندى بە باوکى کچەکە کراوە و دڵنیا کراونەتەوە کە سەلامەتە و لە توندوتیژى ئافرەتانى زاخۆیە.

بڕیارە باوکەکە بچێت رێکارەکان ئەنجام بدات بۆ گەڕاندنەوەى کچەکەى، چونکە وەک خۆى دەڵێت، هیچ کێشەیەکى نییە و تەنیا لەگەڵ خوشکەکەى تووشى دەمەقاڵێ بووە و توڕە بووە و ماڵى جێهێشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کچێکى قەزاى شێخان 5 رۆژە بێسەروشوێنە

کچێکى قەزاى شێخان 5 رۆژە بێسەروشوێنە