گه‌ڵاو به‌رهه‌میان وه‌ریون‌

ئایا نەخۆشی لەناو دار قەیسییەكانی سیدەكان بڵاوبووەتەوە؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى گونده‌كانى قەزای سیدەکان، دار قه‌یسییه‌كان رووبه‌ڕووى حاڵه‌تێكی تایبه‌ت بوونه‌ته‌وه‌، گه‌ڵا و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ئێستاوه‌ وه‌ریون.

ئه‌مه‌ له‌ به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكانى سیده‌كان بڵاوبووته‌وه‌، به‌ڵام 964 بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هۆكارى ئه‌م وه‌رینه‌ سۆراغى كرد.

عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتوكاڵى قه‌زاى سیده‌كان ئه‌م حاڵه‌ته‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه‌، به‌ڵام دڵنیا نه‌بوو‌ له‌وه‌ى نه‌خۆشی تووشی ئه‌م دارانه‌ بووبێت.

وتیشی “به‌دواداچوونى زیاتر ده‌كه‌ین، چونكه‌ بارانى ئه‌م دواییه‌ش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر وه‌رینى گه‌ڵاى داره‌كان هه‌بووه‌”.

به‌قسه‌ى كشتوكاڵى سیده‌كان زۆربه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه‌كان رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ردوو گوندى زه‌رزێ و به‌ربزین زۆرترین زیانى گه‌یاندووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌هۆى بوونى ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌مى قه‌یسی له‌ سنوورى قه‌زاى سیده‌كان زۆر كه‌م ده‌بێت.

ئه‌مساڵیش سێو و گوێزى سیده‌كان مه‌ترسی كه‌مبوونه‌و...

ئه‌مساڵیش سێو و گوێزى سیده‌كان مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌