لە ناو بەغدا
هەولێر بەبێ راهێنەر بردییەوە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌ختی دارایی و مه‌شق و به‌بێ راهێنه‌ر، توانی له ناو به‌غدا سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌فتی برده‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌غدا و له گه‌ڕی 28ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر به تاكه گۆڵی ئه‌مجه‌د رازی یارییه‌كه‌ی برده‌وه، كه له خوله‌كی 27دا تۆماری كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م بردنه‌وه‌یه بۆ پله‌ی 14ی ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت و خۆی له پله‌كانی كۆتایی رزگار گرد، هه‌موو هه‌وڵی تیپه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وێته‌وه و له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ پله نایاب خۆی رزگار بكات.