گرافیك: 964+
ئاگاداربن به‌ره‌و گه‌رما ده‌چین
ئه‌گه‌ر دووپشك پێوه‌ى داى چی ده‌كه‌یت؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پزیشكێكی پسپۆڕى فریاكه‌وتن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر دووپشك پێوه‌ى داى، ده‌موده‌ست به به‌فراوێكی سارد شوێنی پێوه‌دانه‌كه بشۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ژه‌هره‌كه‌ى به‌دوور بیت.
به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر، له نێوان مانگى نیسان و ئادارى ئه‌مساڵدا، رووداوى پێوه‌دانى دووپشك 40 حاڵه‌ت زیادی كردووه، به جۆرێك له مانگى ئادار ته‌نیا چوار حاڵه‌ت روویان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردووه، به‌ڵام له مانگى نیساندا ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كان بۆ 44 به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ئێستاوه كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمی ده‌چێت، دووپشكه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئاگادارى خۆی نه‌بێت، له‌حاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر دووپشك پێوه‌ى داى، ئه‌م پزیشكه رێنمایی فریاگوزارى بۆ باسكردووى.
د. سدیق حەمەعەزیز، پسپۆڕی فریاکەوتن، لە سۆشیاڵ میدیای پزیشكانی كوردستان ئاماژه به‌و كاتانه ده‌كات كه دووپشك پێوه‌ى داوى و هێشتا نه‌گه‌یشتوویته نه‌خۆشخانه و ده‌ڵێت، به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌و كه‌سه هێمنی و ئارامیی خۆى بپارێزە.
ده‌ڵێت “بە سەهۆڵاو شوێنی پێوەدراو بشۆ و دەشتوانیت سەهۆڵ لەسەر برینی پێوەدانەکە دابنێیت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م پزیشكه هه‌ر شوێنێكی مرۆڤ كه دووپشك پێوه‌ى ده‌دات ده‌بێت له‌ئاستى دڵدا بێت چونكه له‌وێوه ژه‌هره‌كه بۆ ناو ته‌واوى جه‌سته‌ت بڵاوده‌بێته‌وه و زۆرجاران ئه‌و مرۆڤه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
باس له‌وشه‌ده‌كات كه، نابێت شوێنی پێوەدانەکە برینداربکرێت و ببەسترێت، یان نابێت بێ پرسورا كردن هیچ گیراوەیەک بەکاربهێنین.