سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه: ناچاركران بگه‌ڕێنه‌وه
نه‌یانهێشت ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپاى عێراق له قه‌ره‌چووغ راوى مامز بكه‌ن
964+
فەرهاد حەسەن
له سنوورى چیاى قه‌ره‌چوغى سه‌ر به مه‌خمور، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپاى عێراق به‌مه‌به‌ستى راوكردنى مامز له‌و سنووره نزیك بوونه‌وه و خه‌ریك بوو راوكردن ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه رێگریان لێ‌كردن و ناچار بوون بگه‌ڕێنه‌وه.
كاتژمێر 5:00ـى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له رێگه‌ى دوو ئۆتۆمبێلى جۆر نیسان په‌تڕۆڵ چوونه گوندى عه‌لیه‌ڕه‌ش، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزى پێشمه‌رگه به 964ـى وت، خه‌ڵكى گونده‌كه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بۆ راوكردنى مامز هاتوونه‌ته ئه‌م سنووره.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، كه پێی باش نه‌بوو ناوى بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی “هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى ئه‌م گونده باسیان له راوكردنى چه‌ند مامزێك كرد له‌لایه‌ن ئه‌م ئه‌فسه‌رانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه تێبینیمان كرد نه‌یانتوانیبوو راو بكه‌ن و رێگریمان لێ‌كردن و به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه شوێنى خۆیان”.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه خه‌ڵكى گونده‌كه تۆماریان كردووه، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌په‌له ئه‌و شوێنه جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، خه‌ڵكی گونده‌كه پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌یان بینیوه و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارى ناو سوپاى عێراقن له سنوورى مه‌خمور.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه چه‌ند فیشه‌كێك به‌ئاسمانه‌وه ته‌قێندران، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه نه‌توانن راوى مامز بكه‌ن، وتیشی “هه‌ر كاتێك كه‌سێك كه گومانى راوكردنى لێبكرێت له‌م سنوورى ته‌قه‌ى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راو نه‌كه‌ن و ناچار بن بگه‌ڕێنه‌وه”.