پرۆژەی هێڵی کارەبای 132کەی ڤی پێنجوێن .وێنە :964
پرۆژەی 132KV یه
پێنجوێن – پێنجوێن هێڵێكى نوێی كاره‌بایه له‌و قه‌زایه جێبه‌جێ ده‌كرێت
کامیار کەمال – پێنجوێن
ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پرۆژەی کارەبای هێڵی 132KV پێنجوێن- پێنجوێن کرا، كه ماوه‌ى 11 ساڵه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیرابوو.
پڕۆژه‌كه، بە چواردە تاوەر هەردوو وێستگەی کارەبای پێنجوێن بەیەک ده‌به‌ستێته‌وه و به‌هۆیه‌وه فشار و لۆدی سەر کارەبای پێنجوێن نامێنێت.
ئارام مەحمود، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە ساڵی 2013 بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەم پرۆژەیە و وەستا و بە یەک هێڵی کارەبا هەردوو وێستگەی پێنجوێن بەیەکەوە بەسترابوو، بەڵام ئێستا بووەتە دوو هێڵ و بەوەش کارەبای پێنجوێن بەهێزتر دەبێت.
وتیشی “به تەواوکردنی پرۆژەکە، هەر کێشەیەک له هێڵه‌كانى كاره‌باى پێنجوێن دروست ببێت، کارەبا نابڕێت به‌ڵام پێشتر لەبەر ئەوەی تەنها یەک هێڵ هەبووە دەبوو لە کاتی چارەسەر کردنی کێشەیەک کارەبا ببڕدرایە.
به‌قسه‌ى ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره، ساڵ و نیوێکە پرۆژەکە دەستی پێکردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند جوتیارێک داوای قەرەبوویان دەکرد پرۆژەکە دواکەوت تا هەفتەی رابردوو هەموو کێشەکانی بەردەم پرۆژەکە چارەسەر کرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پرۆژەكه تەنیا بۆ پێنجوێن نییە، بەڵکو دوو هێلی دیکەی 132KV لە رانیە و هێڵێکی بازیان و بەردەقارەمان، لەناو سلێمانیش لە چوارچرا هەیە و بەکۆی گشتی بودجەکەی حەوت ملیار و 800 ملیۆن دینارە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن