مه‌ترسیداره‌

به‌دواداچوون له‌سه‌ر فڕێدانى بڕه‌ده‌رمانێكی زۆر له‌ گوندێكی بێواته‌ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت بڕده‌رمانێكی زۆر له‌ سنوورى گوندێكى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى بێتواته‌ فڕێدراوه‌ و ره‌خنه ‌و گله‌ییش ئاڕاسته‌ى ته‌ندروستى راپه‌ڕین كرا،‌ كه‌ گوایه‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ى ئه‌وان له‌م گونده‌ ده‌رمانه‌كانى فڕێدابێت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا 964 قسه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌ها محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى راپه‌ڕین كرد، ئه‌و ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ لاى ئه‌وانه‌وه‌ فڕێدرابێت.

وتیشی “ئێمه‌ هیچ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیمان له‌و گونده‌ نییه‌ تا ده‌رمانى لێفڕێبدرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى راپه‌ڕین لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌و چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ بۆیان ئاشكرا بووه‌، كه‌ ده‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی سنورەکە بەوشێوە ناتەندروستە فڕێدراون.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌سنوورى راپه‌ڕین دوو كووره‌‌ى له‌ناو بردنى ده‌رمانیان هه‌یه‌، یه‌كه‌میان له‌ پشده‌ر و دووه‌میشیان له‌ رانیه‌یه‌، هه‌ر ده‌رمانێكى فڕێدراویان هه‌بێت له‌ناو ئه‌و كوورانه‌ له‌ناوى ده‌به‌ن.

به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى، ئه‌و جۆرە دەرمانانەی فڕێدراون نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بەبێ لایەنی پسۆڕ و پزیشکی تایبەتمەد بەکاربهێندرێت چونكه‌ ده‌ڵێت “زیانى بۆ پەلەوەر هەیە”.

964 سۆراغى فڕێدانى پاشماوه‌ى شیرینى بۆ ناو ئاوى رانیه‌ ...

964 سۆراغى فڕێدانى پاشماوه‌ى شیرینى بۆ ناو ئاوى رانیه‌ ده‌كات