وەزارەتی تەندرستی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
نووسراوەکە ببینە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای داخستنی چه‌ند په‌یجێكی ریكلام ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات، ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونته ساختانه دابخات، كه ریكلام بۆ به‌رهه‌می گیاده‌رمانی سروشتی و كه‌لوپه‌لی جوانكاری ده‌كه‌ن.
دكتۆر سه‌ركار سورچی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به 964ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به نووسراوی فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه هەموو ئه‌و پەیج و ئەكاونتە ساختانه لە سۆشیال میدیا دابخات، كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناو گیادەرمان و ماددەی جوانكاری بۆ روخسار و پێست و رواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە سێكسییه‌كان دەكەن.
وتیشی، ئه‌و داواكارییه به هۆی ئه‌وه‌یه، ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیین و ده‌بێت دابخرێن و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێتەبەر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه دا ژماره‌یه‌كی زۆری په‌یج و ئه‌كاونت له پلاتفۆرمه‌كانی فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام و تیك تۆك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و پێویسته دابخرێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش رایگەیاند 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشیان دەستنیشانکردووە، کە رێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستیان نییە و بەشێوەی قاچاخ هێنراون بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە بڕیاردراوە ئەو خواردنەوانە کۆبکرێنەوە و لەناوببرێن.