هەڵپەڕین و یارییان کرد

دانیشتووانی گوندی باوزێ فێستیڤاڵی خۆیان بەڕێوەبرد

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

ئەمڕۆ هەینی 10.5.2024، خەڵکی گوندی باوزێی سەر بە ناحیەی ئیسێوە لە پشدەر سەیرانە گەشتێکیان ئەنجامدا “کە تایبەت بوو بە دانیشتوانی گوندەکەیان:.

هاوڵاتیان گوندی باوزێ، لە رۆژی 1.5.2024 یان، دیاری کردبوو بۆ سەیرانە گەشتەکەیان، بەڵام کەشوهەوا و ئامادەکارییەکان بۆ ئەمڕۆ پێی دواخستن.

زۆرینەی دانیشتووانی گوندەکە ئامادەی بوون، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتیشن دێنەوە لەو رۆژەدا بەشدار دەبن و یەکتر دەبیننەوە.

خەڵکی گوندەکە، وەک نەریتێکیان لێ کردووە بەیانی زوو بەرێدەکەون بۆ شوێنی فێستیڤاڵەکەیان، کە پێی دەڵێن گۆڕێ باوزێ، تاوەکو درەنگانی شەو دەمێننەوە، هاوڵاتیانی گوندەکە ئەم جۆرە سەیرانە بەکۆمەڵە کە ئەنجامی دەدەن بەگرنگی دەزانن، دەڵێن پەیوەندی کۆمەڵاتیمان پتەوتر دەبێت و دڵخۆش دەبین بەبینینی ئەو کەسانەی لەناوچەکانی تریشن دێن بۆ سەیرانە گەشتەکە و یەکتر دەبینینەوە.

چالاکوانانی گوندەکە، فێستیڤاڵێک رێک دەخەن بە چالاکی ،هونەری شانۆ هۆنراوە، پرسیار و وەڵام ئەنجام دەدەن، بەهەموویان پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و هەڵپەڕکێ بەرچاوترین دیمەنی رۆژەکە دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەكەلی بەڕێوەچوو

ژمارەیەکی زۆر کچ و کوڕ لە دەوری ئاگر کۆدەبنەوە و چالاکی...

ژمارەیەکی زۆر کچ و کوڕ لە دەوری ئاگر کۆدەبنەوە و چالاکی هونەری ئەنجامدەدەن