32 یاری تێدا ئەنجامدرا
لە ناوخۆ و دەرەوە بەشداری پاڵەوانێتی هونەرە جەنگییەکانیان کرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ هەینی، پاڵەوانێتی هونەرە جەنگیە تێکەڵەکان (شەرکەرانی ناو قەفەس) لە پارکی هەواری شار بە بەشداری یاریزانانی ناوخۆ و دەرەکی بەڕێوەچوو.
شوان محەمەد ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بە 964 وت، “یارییەکان لە سێ بەش پێکهاتووە و 32 یاری تێدا ئەنجامدەدرێت، بە بەشداری یاریزانی ناوخۆ و دەرەوە”.
باسی لەوەشکرد، “چەند یاریزانێکی کورد لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و یاریزانانی ئێران رکابەرییەکی گەورەیان هەیە لەگەڵ یاریزانە کوردەکان بەشداری دەکەن”.
سیامەند قادر کوردە بەڵام، یاریزانێکی چالاکە و لە وڵاتی بەریتانیاوە بەشداری کردبوو بە 964 وت، “توانی سەربکەوێت بەسەر رکابەرەکەیدا بە کەمترین کات، کە ماوەی 16 ساڵە راهێنان دەکات”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا