ژێر پردەكە

لە سلێمانى دەستبەسەر سەگ و پشیلەدا دەگیرێت

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بە هاوکارى پۆلیس و بە بڕیارى داواکارى گشتى، رێكخراوی هانای ئاژەڵان هەڵمەتێكی كۆكردنەوەو دەستبەسەرداگرتنی پشیلەو سەگی زینە و ئاژەڵی كێوی دەستپێكردوەو سەرۆكی رێكخراوەكەش دەڵێت، رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبین.

شادی عەلی، سەرۆكی رێكخراوی هانای ئاژەڵان قسەی بۆ 964 كردوەو دەڵێت: هەڵمەتەكە بۆ ئەوەیە كۆتایی بەو مامەڵە نادروستە بهێنین كە لەژێر پردەكەی سلێمانی بەئاژەڵی كێوی و ماڵیەوە دەكرێت.

هەڵمەتى ئەمجارەى رێکخراوەکە جیاوازە، سەرنجیان تەنیا لەسەر دەستبەسەرداگرتنى سەگ و پشیلەى زینەیە، چونکە وەک سەرۆکى رێکخراوەکە دەڵێت، زۆرجار ئەو ئاژەڵانە خاوەنیان هەیە و لەو بازاڕە دەفرۆشرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح