لە هەولێر یادی ماملێ دەکرێتەوە
+964
هێرۆ مەولودی – هەولێر
بۆ ئەمساڵیش لە هەولێر یادی گەورە هونەرمەندی کورد محەمەدی ماملێ دەکرێتەوە.
ئەمە دووەمین یادە کە بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنیری و هونەری هەولێر، یادی گەورە هونەرمەندی کۆچکردووی کورد، محەمەد ماملێ دەکاتەوە
سەلام باپیر، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری یادکردنەوەی محەمەدی ماملێ بە +964 وت “لە ساڵیادی کۆچی هونەرمەند محەمەدی ماملێ، رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بۆ دووەمینجار یادی ئەم هونەرمەندە بەرز رادەگرن”.
سەلام باپیر دەشڵێت: یادەکە لە رۆژی 23 ـی کانونی دووەم ، ساڵیادی کۆچی محەمەدی ماملێ بەڕێوە دەچی و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ مەراسیمەکە و تیپی موسیقای قەڵادزێ چەندین گۆرانی ماملێ پێشکەش دەکات، هەروەها بنەماڵەی هونەرمەند ماملێ لە رۆژهەڵاتەوە بانگهێشت کراون و ئامادەی مەراسیمەکەش دەبن.
محەمەد ماملێ ،هونەرمەند و مەقامبێژی کورد لە رۆژی 23ـی کانونی دووەمی ساڵی 1999 لە تەمەنی 74 ساڵی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.