"نووسەرە گەنجەکان بخوێننەوە"

گۆران سەباح: لە هەرێمی کوردستان بت دروستکراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

نوسەر و رەخنەگر، دکتۆر گۆران سەباح لە هۆڵی سینەما سالم لە سلێمانی خوێنەر و رۆشنبیرانی کۆکردەوە، ئەو لە کۆڕەکەیدا داوایکرد جیاواز لە رۆماننووسە دیارەکانی ئێستا، گرنگی بە نوسەرە گەنجەکانیش بدرێت و بەرهەمەکانی بخوێندرێتەوە.

دکتۆر گۆران سەباح، لە کۆڕەکەیدا ژمارەیەک لە رۆمانووسەکانی هەرێمی کوردستانی بە بت ناوزەند کرد.

ئەو جۆرە لە پێناسەکردنی رۆمانووسەکان، گفتوگۆی جیاوازی نێوان نووسەر و خوێنەرام دروستکرد و رەخنە لەوەگیرا بۆ نموونە باڵاکانی ئاستی هەڵسەنگاندن و گێڕانەوەی چیرۆک دەبێت ناوی رۆمانووسە دیارەکانی هەرێمی کوردستان بهێنرێت، کە ئەو لە کۆڕەکەیدا ئاماژەی پێ نەکردبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، دکتۆر گۆران سەباح نوسەر و رەخنەر بۆ 964 قسەی کرد وتی، “لە ئێستای ئەدەبی کوردیدا گەنجی زۆر باش هەن، بەڵام پەراوێزخراون بەهۆی ئەوەی چەند ناوێک هەیە لە کوردستان وەک بت دەپەرسترێن و ناویان لەگەڵ رۆماندا دەهێنرێت، کە پێویستە جیاواز لەوانە بەرهەمی گەنجەکان بخوێندرێتەوە”.

پێی وابوو، “هەرکات پەرستن هاتە کایەوە، ئەو گەنجانە ناخوێندرێنەوە و بەراورد بەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان گەورەکراون، گەر نوسینەکانیشیان وەک ئەوانەی نوسەرە گەورەکراوەکان نەبێت هەڵەیە”.

تەها بەرزنجی، کە پیشەیی مامۆستایە و خوێنەری رۆمانە یەکێک بوو لە ئامادەبووانی کۆڕەکە ئەو بە 964 وت، “لە هێنانەوەی نمونەی رۆمانەکاندا غەدر لە نوسەر بەختیار عەلی کرا و ناوی نەهێنرا، لەبەر ئەوەی بەختیار ناوێکی گەورەیە و لە نموونە باڵاکاندا وەک نموونە نەهێندراوەتەوە”.

گۆران سەباح، نووسەر و رەخنەگر، لەدایکبووی 4.1.1982ی شاری هەولێرە، قۆناغەکانی خوێندنی بە زانکۆشەوە لە هەولێر تەواو کردووە، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە بواری رۆژنامەوانی لە زانکۆی کانزەس لە ئەمریکا بەدەست هێناوە، کە چوار ساڵ لە هەمان زانکۆ مامۆستا بووە.

لە ساڵی 2009 بۆتە براوەی خەڵاتی لاوی ساڵ لە بواری وەرگێڕان، تا ئێستا دوو لە رۆمانەکانی بە ئینگلیزی بڵاو کراونەتەوە، توێژینەوەکانی لە بواری راگەیاندن بە ئینگلیزی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاو کردوونەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رووبار خالید: رۆڵبینینی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره‌

رووبار خالید: رۆڵبینینی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره‌

رۆمانی

رۆمانی "کۆشکی باڵندە غەمگینەکان"ـی بەختیار عەلی بە ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە