زایەر عەبدوڵا
“کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەم رۆڵ دەبینم مورتاحترم”
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
هەردوو ئەکتەر و هاوسەر زایەر عەبدوڵا و شیرین سابر، لە بەشێکی زۆری کارە هونەرییەکان پێکەوە رۆڵ دەبینن و دەڵێن، رۆڵی خێزان پێکەوە کارەکان جوانتر دەکەن.
لە ساڵی 1983ەوە ئەو دوو ئەکتەرە پێکەوە رۆڵ دەبینن لە دراما و فیلمەکاندا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 زایەر عەبدوڵا وتی، “رۆڵ بینینی خێزان پێکەوە کارە هونەرییەکان جوانتر دەکات و زیاتر هەست بە مورتاحی دەکەم”.
هاوکات شیرین سابر باس لەوە دەکات هەمووان پێم دەڵێن، کاتێک پێکەوەن وەک خۆتان دەردەکەون و نواندن دەکەن.
داڕشتنەوەی: پەری ساڵح