قایمقامی قەزای شەقڵاوە بۆ 964:

رێگای مامەجەلکە نۆژەن دەکرێتەوە

+964

ئاکام غەفور – خەلیفان

گردبوونەوەی بارهەڵگرەکان و رێگەنەدانیان بە هاتوچۆ بە تونێلی پیرمام و رێگای مامەجەلکە و رێگای هیران، ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە، قایمقامی شەقڵاوەش دەڵێت، رێگاکە نۆژەن دەکەنەوە و مەبەستیان لە داخستنی رێگاکە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانە.

کاروان کەریم خان قایمقامی قەزای شەقڵاوە سەبارەت بە رێگای مامەجەلکە – شەقڵاوە، بە 964ـی وت، بڕیاربوو لەم هەفتەیە دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بکرێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا کارەکان وەستێندران.

وتیشی، قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان چەند هۆکارێکی لەدواوەیە، گرنگترینیان پاراستنی سەلامەتی و ئارامی هاوڵاتیانی ناوشارە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان رێگای شەقلاوەیان داخستووە، قەرەبالغییەکی زۆر دروست بووە، داواکارن رێگایەکیان بۆ بکرێتەوە.

داڕشتنەوە: میدیا گۆران

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا