خاوەنی دوو منداڵە

بەهۆی هەورە بروسکە پێشمەرگەیەک گیانی بەخشی

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک لە میحوەری پردێ گیانی بەخشی و ئامۆزاکەی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردووە.

بەیار ئیبراهیم ئامۆزای ئەو پێشمەرگەیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، ئامۆزاکەم ناوی دەرباز یوسفە و بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی بەخشیووە.

ئەوەشی وت، ئامۆزاکەم خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و خێزانەکەی دوو گیانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان تەرمی ئەو پێشمەرگەیە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

کاتژمێر 9:28 ئەم هەواڵە نوێکراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوێکدا هەواڵی گیان بەخشینی ئەو پێشمەرگەیەی بە رووداوی هەورە بروسکە بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیان بۆ کەسوکارەکەی هەیە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەت، ئەو پێشمەرگەیە لە فەوجی یەکی لیوای 24ی پیادە بووە.

بەهۆی هەورە بروسکە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیک...

بەهۆی هەورە بروسکە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن