لە بنارى چیاى قەرەچوغ

10 دۆنم زەوى بۆ کۆلێژى پەروەردەى مەخمور دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

شارەوانى مەخمور 10 دۆنم زەوى بۆ دروستکردنى کۆلێژى پەروەردەى مەخمور دیاریکرد.

زیرەک حەسەن، بەڕێوەبەرى شارەوانى مەخمور بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ لە گەڕەکێکى بنارى چیاى قەرەچووغ، 10 دۆنم زەویمان دیاریکردووە و ئەوە وەک پێشنیارە بۆ ئەوەى کۆلێژى پەروەردەى مەخمورى لەسەر دروست بکرێت”.

بە وتەى بەرێوەبەرى شارەوانى مەخمور، سەرەتا بڕیار بوو کۆلێژەکە لە ناحیەى دیبەگە دروست بکرێت، بەڵام دواتر خەڵکى مەخمور داوایان کرد کۆلێژەکە لە مەخمور دروست بکرێت، بۆیە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رەزامەندیدا لە مەخمور دروست بکرێت.

مەخمور لە ساڵی 1927-ەوە بووەتە قەزا، لە هەولێرەوە 65 کیلۆ مەتر دوورە و لە پارێزگای موسڵ 60 کیلۆمەتر.

دروستکردنی باڵەخانەی کۆلیژێک ناڕەزایی ناڕەزایی لای خە...

دروستکردنی باڵەخانەی کۆلیژێک ناڕەزایی ناڕەزایی لای خەڵکی مەخمور دروستکردوووە