بۆ پۆلی 9ـى بنه‌ڕه‌تى
له هه‌ولێر 265 قوتابی نابیست و نابینا به‌شداریى تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ـی بنه‌ڕه‌تى بۆ خولی یەکەم له هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد، قوتابیه نابیست و نابیناكانیش له‌ناو ژماره‌ى ئه‌و قوتابیانه بوون و تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە سنوورى پارێزگای هەولێر لە کۆی 671 هۆڵی تاقیکردنەوە، 39 هه‌زار و 733 قوتابی پۆلی نۆیەم بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی به 964ـى وت، له سنوورى هه‌ولێر هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابییه نابیست و نابیناكانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
وتیشی “له سنوورى هه‌ولێر 95 قوتابی نابینا و 170 قوتابی نابیستمان له پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تیدا هه‌یه و ئه‌مڕۆ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و به‌رپرسه‌كانى په‌روه‌رده بۆ دڵنیابوونه‌وه له چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و گونجاندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ قوتابیانى نابیست و نابینا، هۆڵه‌كانیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێردا چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نابیست و نابینایان هه‌یه، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌ڕێوه ده‌برێن و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیش چاودێرییان ده‌كات.