پێشتر ئاویان سوێر بوو
بۆ یه‌كه‌مجار ئاوى خواردنه‌وه گه‌یه‌ندرایه دوو گوندى ناحیه‌ى گوێڕ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى گوێڕ، ئاوى خواردنه‌وه گه‌یه‌ندرایه ته‌واوى ماڵه‌كانى دوو گوندى ئه‌م ناحیه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت “پێشتر ئاویان سوێر بوو”.
گه‌یاندنى ئاو بۆ ئه‌م دوو گونده له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی فراوانه بۆ گه‌یاندنى ئاو بۆ ئه‌و گوندانه‌ى كێشه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌بوو و بڕی یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دینارى بۆ دابین كرابوو.
مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ به 964ـى راگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجاره ئاوى خواردنه‌وه له پڕۆژه‌ى ئاوى گوێڕه‌وه گه‌یه‌ندرایه هه‌ردوو گوندى سێچاڵە و دەرماناوە.
وتیشی “ئاوى ئه‌م دوو گونده سوێر بوو، بیرێكیشیان هه‌بوو نزیكه‌ى چوار كیلۆمه‌تر لێیانه‌وه دوور بوو، به ئاسانى ئاو نه‌ده‌گه‌یشته ماڵه‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له رێگه‌ى چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانیان تواندرا له پڕۆژه‌ى ئاوى گوێڕه‌وه ئاو بگه‌یه‌ندرێته هه‌موو ماڵه‌كانى ئه‌م دوو گونده.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ناحیه‌ى گوێڕ به 964ـى داوه، نزیكه‌ى 40 خێزان له هه‌ردوو گوندى سێچاڵە و دەرماناوە ده‌ژین.
پێشتریش هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یەدا، هێڵكی ئاو له پڕۆژه‌ى گوێڕه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته هەردوو گوندى ئه‌وبزه‌رد و شه‌ڕایه و كارى نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ش بۆ تۆڕى ئاوى چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش كراوه.