پێنجه‌مین بیانییه لەوێ ده‌نێژرێت
ژنێکی نیپاڵی لە سلێمانی نێژرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ له سلێمانی، تەرمی ژنێکی نیپاڵی بە بەشداریی هاوڕێکانی لە گۆڕستانی مەسیحییەکان نێژرا.
ژنه‌كه تەمەن 44 ساڵە و خەڵکی نیپاڵ لە رێكه‌وتى 25.2.2024 کۆچی دوایی کردوە و دوای رێکارە یاساییەکان، له‌سه‌ر خواستى خانه‌واده‌كه‌ى لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.
حەمە هەژار، سەرۆکی رێکخراوی داکۆکی لە کرێکارانی بیانی بە 964 وت، ژنه‌كه ناوی راتانا بەهادورە و زیاتر لە حەوت ساڵە لە شاری سلێمانی كارده‌كات و هاوسەرگیری نەکردووە.
وتیشی “باڵیۆزخانەی نیپاڵ ئەرکی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی نەگرتە ئەستۆ، هەر بۆیە خانەوادەکەی بڕیاریان دا لە سلێمانی بنێژرێت”.
به‌پێی ئامارى ئه‌م رێكخراوه، لە ماوەی ئەمساڵدا هەشت کرێکاری بیانی لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و سیانیان گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان و پێنج ته‌رمیشیان له هه‌رێمی كوردستان نێژراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن