له‌ماوه‌ى چوار مانگدا
زیاتر له 25 حاڵه‌تى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل دراونه‌ته دادگاكانى سۆران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى چوار مانگى ئه‌مساڵدا زیاتر له 25 حاڵه‌تى خراپ به‌كارهێنانى موبایل و ئینته‌رنێت له بنكه‌كانى پۆلیسی سۆران تۆماركراون و ته‌واوى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له دادگاكان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌رده‌وامه.
حاڵه‌ته‌كان ته‌نیا له ناو سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران نین، به‌ڵكو له سنوورى هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ى ئه‌م ئیداره‌یه تۆمار كراون.
مقدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیداره‌ى سۆران بە 964ـى راگەیاند، زیاتر له 25 حاڵه‌ت تۆمار كراون و تۆمه‌تى جیاجیاى تێدایه له‌وانه‌ش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەیان له خه‌ڵك كراوه.
وتیشی “ته‌واوى ئه‌و حاڵه‌تانه ره‌وانه‌ى دادگاكانى سۆران كراون و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كان به‌رده‌وامه، خه‌ڵكانێكیش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون”.
له هه‌رێمی كوردستان، یاسای ژمارە (6)ی ساڵی (2008) تایبه‌ته به قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و ئاماژە بۆ تاوانەكانی هەڕەشە، تۆمەت و ناوزڕاندن و جنێودان، پێشێلی ژیانی تایبەت، هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان كراوه و سزای توندیشی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریكردووه.
سزاكان كه له‌و ماده یاساییه دیاریكراون بریتییه له به‌ندكردنى شه‌ش مانگ تاوه‌كو پێنج ساڵ هه‌روه‌ها پێبژاردنیش داناوه كه له یه‌ك ملیۆن ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو پێنج ملیۆن.