ئەى دۆرتموند؟

پاریس 476 هەزار کیلۆمەتر لە یاریى کۆتایى دوورە

964+

وریا فەتاح

ئەمشەو بە فیکەى ناوبژیوان دانێلى ئۆرساتووى ئیتاڵى، چارەنوسى یەکێک لە تیپەکانى یاریى کۆتایى یاریگەى وێمبڵى دیاریى دەکرێت، بۆ ئەوەش شەڕەکە لە پاریس بەڕێوە دەچێت.

بە دوورى 476 هەزار و 365 کیلۆمەتر لە یاریگەى وێمبڵى کە یارتى کۆتایى چامپیۆنزلیگى تێدا بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو بە کاتى هەولێر، یاریگەى پاریس دى پرێنس لە دڵى پایتەختى جوانیدا، دەبێتە شانۆى رووبەڕووبوونەوەى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى و بۆروسیا دۆرتموندى ئەڵمانى.

یاریى چوون کە لە یاریگەى سیگناڵ ئیدۆنا پارک بەڕێوەچوو، دۆرتموند بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە پاریسى بردەوە.

لە یارییەکەى ئەمشەودا، پاریس پێویستى بە گۆڵێکە بۆ یەکسانکردنەوەى ئەنجامەکە، دۆرتموندیش بە بەرگریکردن لە بردنەوەکەى، دەتوانێت بلیتى یاریى کۆتایى وێمبڵى ببڕێت.

بەپێى کۆمپیوتەرى تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان، پاریس سانجێرمان بە رێژەى 60.6% پاڵێوراوە بۆ بردنەوەى یارییەکە.

ئەگەر پاریس یارییەکە بباتەوە، دەتوانێت ببێتە یەکەم یانە، کە لە هەردوو قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتاییدا لە یاریی یەکەمدا دۆڕابێت و لە یاریى دووەمدا ئەنجامەکەى پێچەوانە کردبێتەوە.

دۆرتموند هاوشێوەى پاریس ساڵانێکە چاوى لە جامە دوو گوێچکەکەیە، هەر بۆیە پاریس ئەرکى قورسە و بردنەوە لەو یانەیە بە ئاسانى مەیسەر نابێت.

هەردوو یانە پێشتر لە خولى یانە پاڵەوانەکان و خولە ئەوروپییەکان، نۆ جار رووبەڕووى یەکترى بوونەتەوە، هەر لایەک دوو بردنەوەیان هەیە و لە سێ یاریشدا یەکسان بوون.

چیرۆکى ریۆس و دۆرتمۆند کۆتایى دێت

چیرۆکى ریۆس و دۆرتمۆند کۆتایى دێت