مەترسی لەسەر ژیانیان نییە

ئاگر لە بەشەناوخۆیی دهۆک کەوتەوە و دوو خوێندکار سووتان

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو و دوای کاتژمێر 12شەو ئاگرێک لە بەشەناوخۆیی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک کەوتەوە و دوو قوتابی بریندار بوون.

هەردوو خوێندکارەکە خەڵکی ناحیەی کەلەکچین و لە دهۆک دەخوێنن، دوێنی لە کاتی دروستکردنی خواردندا، بوتڵی غازەکەیان تەقیوەتەوە و ئاگریان تێبەربووە و سووتاون، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

د. شیرین ئەنوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان و نەشتەرگەری و جوانکاری لە دهۆک، بە 964ی وت، دوێنی دوای کاتژمێر 12 دوو خوێندکارمان بۆ هاتووەتە نەخۆشخانە، کە بەهۆی تەقینی غازەوە لاشەیان سووتاوە، هەر یەکسەر لەلایەن پزیشکانەوە چارەسەریان بۆ کرا و ئێستا لە نەخۆشخانە داخل کراون و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

وتیشی، “هەردوو خوێندکار تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 24 ساڵیدایە، یەکێکیان بە رێژەی 15‎%‎ لاشەی سووتاوە و ئەوەیتریان بە رێژەی 10‎%‎ سووتاوە، بەڵام تەندروستیان زۆر باشە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە، و لە چەند رۆژی داهاتوو رەوانەی ماڵەوە دەکرێن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کەمتر لە سێ مانگ 9 ئاگر له‌ بازاڕه‌كانى هه‌ولێر كه‌وت...

کەمتر لە سێ مانگ 9 ئاگر له‌ بازاڕه‌كانى هه‌ولێر كه‌وتوونه‌ته‌وه‌