ژیریی دەستکرد بێتامی کردووە

فڕۆکەوانەکان لە خۆتان بترسن


عادل کانەبی

ئەگەر بە نیازی لە بواری فڕۆکەوانی بخوێنیت، ئەوا لە دوای ئە هەواڵە جارێکیتر بیری لێبکەرەوە، چونکە ژیریی دەستکرد فڕەیەکی بە وەزیری هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا لێدا و خێراییەکەشی گەیشتە 550 میل لە کاتژمێرێکدا.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەی پی، فڕۆکەیەکی F-16 ئەمریکی لە لایەن ژیریی دەستکردەوە فڕێندرا و بە سەرکەوتوویی فڕینەکەی ئەنجامدا.

ئەو فڕۆکەیە ناوی Vista یە لە ئۆپەراسیۆنە خێراییەکان بەکار دەهێندرێت، کە خێراییەکەی دەگاتە 550 میل لە کاتژمێرێکدا.

هەروەها هاوشانی ئەو فڕۆکەیە، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی تری F-16 فڕاندووە بۆ ئەوەی ئاگاداری فڕینی ژیی دەستکردەکە بکەن و لە ئاسماندا چەند جوڵەیەکی لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی بزانن کاردانەوەکانی چۆن دەبێت.

ژیریی دەستکرد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە بواری فڕۆکەوانی و بە شێوەیەکی بەرفراوان هاتووەتە ناو ئیشەکە، بە جۆرێک ئێستا لە زۆربەی جەنگەکاندا، بە تایبەتی جەنگی روسیا و ئۆکراینا چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهێندراون.