لە ئەمڕۆوە

بەشێکی شەقامی 60 مەتری سلێمانی دادەخرێت

964+

توانا نەقی

بە مەبەستی کارکردن لە ئەندەر پاسی فاروق، شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەترسی سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە 7.5.2024 بەمەبەستی کارکردن لە قۆناغی کۆتایی ئەندەر پاسی فاروق، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخؤشخانەی فاروق بە ئاراستەی نەخۆشخانەی هەرێم دادەخرێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن، کە ئەویش شەقامی لاوەکییە.

لە کۆتایی ساڵی 2022ـەوە کار لە پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروق دەستیپێکردووە و شارەوانی دەیەوێت بەم پرۆژەیە قەرەباڵغیی هاتوچۆ کەمبکاتەوە تا چوار گەڕەکی پشتی نەخۆشخانەی فاروق.

پرۆژەکە بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار لەلایەن فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری شارەکەوە جێبەجێ دەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە.

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن