هەواڵ عوسمان
حەزی لە تەختەی شانۆیە و مۆبیلیات و کارەکەی مەجالی پێنادەن
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند هەواڵ عوسمان دوای ماوەیەکی زۆر دابڕانی لە هونەر، هیوای گەڕانەوە دەخوازێت بۆ سەر تەختی شانۆ و دەشڵێت، قەنەفە و مۆبیلیات مێشکیان سەرقاڵ کردووم.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 هەواڵ عوسمان وتی، “هونەر لە سەروو هەموو شتێکەوە بۆ ژیانی من، بەڵام کارەکەم مەجالم نادات و نیوەی تەمەنی بردووم و هیوا دەخوازم بچمەوە سەر تەختی شانۆ”
دەربارەی ئەرکی دایکایەتی و لە پاڵ کارەکەی، باسی لەوەکرد کە بەشێکی زۆری کاتەکەی بۆ کچەکانیەتی و جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئارەزووی کاری هونەری بکەن رێگریان لێناکات.
داڕشتنەوە: پەری ساڵح