چەند کەس لە هەردوولا کوژراون؟
شه‌ڕی غه‌زه ده‌وه‌ستێت و ئاگربه‌ست واژۆ ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی میسر و قه‌ته‌ڕ ده‌ربڕی بۆ راگرتنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه.
حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس ئیسماعیل هه‌نییه، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان و وه‌زیری هه‌واڵگریی میسر عه‌باس كامل كردووه و ره‌زامه‌ندیی حه‌ماسی پێڕاگه‌یاندوون له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌وان و رێككه‌وتن بۆ راگرتنی شه‌ڕ.
حه‌ماس ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، به رۆحێكی ئیجابی پێشنیاری راگرتنی شه‌ڕیان قبوڵ كردووه، به هه‌مان رۆحیه‌ته‌وه رووده‌كه‌نه قاهیره بۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه شاندی حه‌ماس به‌ره‌و قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێبكه‌ون و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن.
له 7.10.2023ی رابردووه‌وه، دوای هێرشێكی فراوانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌زه له فه‌ڵه‌ستین له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا 34735 كه‌س له غه‌زه كوژراون، كه زۆرینه‌یان هاوڵاتی سڤیلن، هه‌روه‌ها 78108 كه‌سیش بریندارن.
له به‌ره‌ی ئیسرائیلشه‌وه 1493 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و هاوڵاتی سڤیل كوژراون، ئه‌وانه به فه‌رمی ناویان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كوژراون.