کاری چی بووە؟
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری بیانی راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بازرگانێکی بیانیی ماددەی هۆشبەریان لە شاری هەولێر ده‌ستگیر كرد.
ئاسایشی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنی بازرگانه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، “دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمان ، بازرگانێکی بیانیی ماددە هۆشبەرەکان بە ناوی (م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هیندستانە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باس كردووه، “لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابوو”.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تۆمەتباره‌كه کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاوڵاتییەکی بیانی، کە بە مەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێبوونە.