قایمقام : تووندترین لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین
كه‌سانى نه‌ناسراو دارێكی به‌ته‌مه‌ن له سنوورى پیرمام ده‌سووتێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دیمه‌نى سووتانى دارێكی به‌ته‌مه‌ن له سنوورى ناحیه‌ى كۆڕێی سه‌ر به قه‌زاى پیرمام، قایمقامى توڕه كردووه و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى راسپاردووه به دواى بكه‌رانیدا بگەڕێن، چونكه دەڵێن ئه‌وانه‌ى داره‌كه‌یان سووتاندووه كه‌سانى نه‌ناسراون.
هۆبه‌ى دارستانى پیرمام ڤیدیۆی سووتاندنى داره به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، چەند کەسێکى دوژمنی ژینگە هەڵسان بە سووتانی ئەم دار بەڕووە، بەڵام خۆشبەختانە زوو فریای سووتانى داره‌كه كه‌وتن و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه داره‌كه‌یان سووتاندووه.
وتیشی “تووندترین لێپرسینه‌وه بەرامبەر بكه‌رانى سووتاندنى داره‌کە ده‌كه‌ین”.
به قسه‌ى قایمقام حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه‌ى سووتاندنى دار له سنووره‌كه‌یان نه‌بووه و ئه‌وه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆرى سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیركردووە، كه ژینگه‌ى سنووره‌كه‌یان تێكداوه و ده‌ڵێت “سه‌رپێچیكار هه‌بووه به بڕیاری دادوه‌ر ماوه‌ى یه‌ك مانگ له به‌ندیخانه ماوه‌ته‌وه، ئینجا بڕیاری دادگاى له‌سه‌ر ده‌ركراوه”.