پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران و هەندێک جار بۆ تاوە باران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ( پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ) زیاتر دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ بارانبارینەکە پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک نزمتر دەبەنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێسبینی ئەوە کراوە، ئەو شەپۆلە باران بارینە هەر بەردەام دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024
خێراى با /مامناوەند دەبێت ( 20 – 30 )کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-3)پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /( 7 – 8 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5 – 7 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 22
زاخۆ : 23
هەڵەبجە : 23
کەرکوک : 28
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 29