بازاڕى قەیسەرى
تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە چەند قۆڵێکەوە هەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکە دەدەن
964+
شۆرش عەبدوڵا- هەولێر
تادێت ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر تەشەنە دەسەنێت و تیمەکانى بەرگرى شارستانیش لەچەند قۆڵێکەوە هەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکە دەدەن.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 کە لە شوێنى رووداوەکەیە، ئاگرەکە چەند لایەکى بازاڕەکەى گرتووەتەوە، لە نێو بەشى بەرگدورەکان و ئەو بەشەى جلوبەرگى ژنان و منداڵانى تێدا دەفرۆشرێت ئاگرى گرتووە.
نزیکەى 20 تیمى بەرگرى شارستانى لە شوێنەکەن و بە رێگاى جیاواز جیاواز هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە دەدەن.
بەشێک لە دوکاندارەکان و کەسوکارى دوکاندارەکان و خەڵکێکى زۆر لەوێن و هەوڵى دەرکردنى ئەو کەلوپەلانە دەدەن کە مەترسى سوتانیان لێدەکرێت.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح