بە گرێبەست

پێنجوێن و ناحیەکانی هەشت هەلی دامەزراندیان بۆ راگەیەندرا

964+

توانان نەقی

دوای ئەوەی فەرمانگەیەکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکرێتەوە هەشت کەس بە شێوەی گرێبەست لەو فەرمانگەیە دادەمەزرێندرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی سنووری باشماخ بڵاویکردەوە، دانیشتووانی پێنجوێن و ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەو فەرمانگەیە وەزارەتی بازرگانی دەیکاتەوە لە دەروازەکە پێویستیان بە هەشت کەسە بە شێوەی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانیان لە پسپۆریەکانی کارگێڕی، ژمێریاری و کۆمپیوتەر پێویستە، بە بانگەوازی ئاشکرا و لە پێناوی یەکسانی پرۆسەکە ئەنجا، دەدەن.

دەرچوانی ئەو سێ بەشەی دیاریکراوە دەتوانن لەم لینکەوە بەڕێگەی ئۆنلاین فۆرمەکە پڕبکەنەوە و پێویست ناکات هیچ کەس سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بکات.

مەرجی سەرەکی ئەوەیە پێویستە داواکار دانیشتووی سنووری پێنجوێن و هەردوو ناحیەکە و گوندەکانی بێت، واتە لەدەرەوەی ئەم سنوورە هیچ کەس ناتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.

دەروازەکە دەشلێت، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم لە سبەینێ دوو شەممە 6.5.2024 دەست پێدەکات تا دوو شەممەی داهاتوو 13.5.2024 بەردەوام دەبێت.

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت