63ـیان کوردن

مانگی رابردوو لە ئێران 134 هاوڵاتی دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو لە ئێران 134 هاوڵاتی دەستگیر کراون و بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 63 هاوڵاتییان کورد بوون.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرای کردووە، 28 هاوڵاتیی بەلووچ و 15 ژن و  منداڵێک و 20 مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ لەناو دەستگیرکراوەکاندان.

ئاماژە بەوەش دراوە، زیاترین ژمارەی هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراو لە پارێزگای ئورمییە بووە، کە 39 حاڵەت تۆمار کراوە و لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان 28 حاڵەت، سنە ١٥ حاڵەت و تاران 14 حاڵەت بوونیان هەبووە و لە چەند شوێنێکی دیکەش حاڵەت هەبووە.

“دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگەکانی پێشوو زیاتر بووە و لەو مانگەدا شەش چالاکی سونی مەزهەب دەستگیر کراون”، راگەیەندراوەکەی هەنگاو وادەڵێت.

رێکخراوەکە زانیاریی زیاتری ئاشکرا کردووە و دەڵێت، هونەرمەندانیش بێبەش نەبوون لە دەستگیرکردن، “هەموو ئەو حاڵەتانە ئەوانەن ناسنامەی دەستگیرکراوەکان بۆ رێکخراوەکەمان ئاشکرا بووە”.

سزای لەسێدارەدان سەپێندرا بەسەر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵات...

سزای لەسێدارەدان سەپێندرا بەسەر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان