باسی چی کراوە؟

وەفدەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆچی هاتوون بۆ هەڵەبجە؟

964+

فەهمی نەبی

ئەم بەیانییە جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەری سنوری گومركی عێراق هاتوونەتە هەڵەبجە، باسی گرفتی خاڵە سنورییەكان و چەند کێشەیەکی دیکەیان لەگەڵ پارێزگار و چەند بەرپرسێکی کارگێڕی ئەو ناوچەیە کردووە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، لە کوبونەوەکە لەگەڵ فەریق سمكۆ نازم بریكاری وەزیری ناوخۆی عێراق باسی چەند کێشەیەکی سنووری کراوە، بڕیاردرا پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەو پرسانە بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبێتەوەو داواکاری و کێشە و گرفتەکانی ئەو ناوچەیە باس بکرێت.

ئەوەشی وت، لەو سنوورە زیاتر لە 10 خاڵی لاوەکی هەن کە کاری قاچاخی لێ دەکرێت بۆیە ئەم پرسە بەشێکە لە گفتوگۆکان و بەدوای چارەسەری گونجاوین.

بەگوێرەی زانیاری 964 لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جێگری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەرپرسە کارگێڕییەکانی پارێزگای هەڵەبجە باسی تەلبەندکردنی سنوورەکان نەکراوە.

وەزارەتی ژینگەی عێراق 30 هەزار نەمام دەداتە هەڵەبجە

وەزارەتی ژینگەی عێراق 30 هەزار نەمام دەداتە هەڵەبجە