"فەرمانبەر و سەرندانیکەریان زۆرە"

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەن بینای خۆی

964+

پێشەوا محەمەد

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەنی بینای خۆی و وتەبێژەکەی دەڵێت، پێشتر شوێنەکەیان زۆر بچووک بووە و هاوڵاتیان بەردەوام گلەییان هەبووە.

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی بەشێکی قەرەباڵغە و جگە لەو ناوەندە سەرەکییە نزیکەی 10 لیژنەی دیکەی شارەوانییەکانی دیکەی دەوروبەری سلێمانی لەسەرە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەو بەشە هەم فەرمانبەرێکی زۆری هەیە هەم قەرەباڵغە و بەردەوام سەردانیکاری زۆری هەیە، بۆیە ئەو بینایەیان پێویست بوو چونکە شوێنی پێشتریان زۆر بچووک بوو”.

بیناکە کەوتووەتە گەڕەکی مەجید بەگ لە شاری سلێمانی و هاوڵاتیان دەتوانن لەمەودوا بۆ هەر کارێکی زیادەڕۆ سەردانی ئەو بینا نوێیە بکەن.

وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی وتیشی، “بیناکە موڵکی شارەوانییە و نۆژەن کراوەتەوە و دراوە بەو بەشە تا ئیشوکارەکانی هاوڵاتیانی تێدا رایی بکەن و گلەیی و ناڕەزایەتیی هاوڵاتیانیش کۆتایی بێت”.

ئاماژەی بەوەش دا، چەند بەشێکی دیکەیان هەیە بە هەمان شێوە پێویستیان بە شوێنی گەورەترە و لە ئاییندەدا هەوڵ دەدەن بینای ئەوانیش بگۆڕن.

شارەوانیی سلێمانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەک...

شارەوانیی سلێمانی هەوڵی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە تەواونەکراوەکان دەدات