بورهان محەمەد

“لە یەکەم فیلمی کوردیدا ئەکتەر و گۆرانیبێژ بووم”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند بورهان محەمەد ئامادەکاری بۆ چوار بەرهەم و کلیپی نوێ کردووە و پێشی وایە، دەبێت گۆرانیبێژ بتوانێت کار لەسەر هەموو ستایلەکان بکات.

بورهان محەمەد یەکێک بووە لە ئەکتەرانی یەکەم فیلمی  سینەمایی کوردی “نێرگز بوكی كوردستان”، لە لێدانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “چوار بەرهەمم ئامادەیە و یەکێکیان ئۆرکێسترایە و دووەمیان مەقام و بەستەیەکی کەلهوریە، جگە لەوەش دوو گۆرانی ترم هەیە دوای مانگی پێنج کلیپیان بۆ دەکەم، تەنیا کار لەسەر ستایلێکی موزیک ناکەم و پێویستە لە هەموو ریتمەکان هونەرمەند بتوانێت گۆرانی بڵێت”

بورهان محەمەد لەدایکبووی ساڵی 1962ی سلێمانیە، بەشداری لەچەندین شانۆیی و فیلمدا کردووە و ئەندامی تیپی شانۆیی ساکارە.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەو...

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەواو گۆڕیوە