دهڕاسهیهك دروێنه‌ى گه‌نم ده‌كات.. فۆتۆ: سۆسیال میدیا
كشتو‌كاڵى شاره‌زوور:
به‌غدا به بیانوو ده‌یه‌وێت رووبه‌رى داچێندراوى گه‌نم له سلێمانى كه‌مبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی كشتو‌كاڵى شاره‌زوور ده‌ڵێت، ئه‌و شانده‌ى كشتو‌كاڵى به‌غدا كه هاتوونه‌ته سنوورى سلێمانى، ده‌یانه‌وێت رووبه‌رى داچێندراوى گه‌نم له سنووره‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بیانویان هه‌یه.
چه‌ند رۆژێكه، لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، له سنوورى سلێمانین بۆ دیاریكردنى رووبه‌رى داچێندراوى ئه‌مساڵ و پشت بە وێنەی مانگە دەستکردەکان ده‌به‌ستن، كه پێشتر له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه وێنه‌یان گیراوه.
فه‌ره‌یدون حه‌سه‌ن قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى شاره‌زوور به 964 ـى وت، شانده‌كه‌ى به‌غدا سه‌ردانى كردوون به‌دواى بیانوودا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رووبه‌ره‌ى ئه‌مساڵ له سنوورى سلێمانى به‌گه‌نم داچێندراوه، كه‌می بكه‌نه‌وه.
وتیشی “بیانووى شانده‌كه‌ى به‌غدا سیاسییه و ئیدارى نییه و ده‌یانه‌وێت هه‌رێم له چاو پارساڵ رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمه‌كه‌ى كه‌متر بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمه‌وه له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ى ئه‌و رووبه‌رانه تۆماركراون كه بۆ ئه‌مساڵ چێندراون، به‌ڵام به‌هۆى خراپی كه‌شوهه‌واوه ته‌واوى رووبه‌ره‌كان وه‌ك خۆى دیاری نه‌كراون و شانده‌كه‌ى به‌غداش پێداگره كه پێویسته به‌پێی وێنه‌كان رووبه‌ره‌كه دیاری بكرێت، هه‌رچه‌نده ده‌شزانێت كه له (واقع الحال)ه‌وه ئه‌و رووبه‌ره‌ى له وێنه‌كان دیاریكراوه زۆر كه‌متره له‌وه‌ى ئه‌مساڵ داچێندراوه.
باس له‌وه‌ده‌كات، به‌غدا ده‌یه‌وێت له ته‌واوى ناوچه‌كانى سلێمانى رووبه‌رى گه‌نم كه‌م بكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه كشتو‌كاڵى شاره‌زوور به 964ـى داوه، له سنوورى پارێزگاى سلێمانییدا زیاتر له 700 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم ده‌چێندرێت، به‌ڵام ساڵى پار ته‌نیا 230 هه‌زار دۆنم له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌رگیراوه.