گۆڕستانێكیان شێواندووه
شاره‌وانیى باسرمه به‌دواى هه‌ندێك خاوه‌ن ئاژه‌ڵدا ده‌گەڕێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه شاره‌وانى ناحیه‌ى باسرمه، به دواى هه‌ندێك خاوه‌ن ئاژه‌ڵى سنووره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیان نه‌مامى ناو گۆڕستانێكی ناحیه‌كه‌یان خواردووه.
گۆڕستانه‌كه ناوى (شیوکەزان)ـه، دواى ئه‌وه‌ى گۆڕستانى كۆنى باسرمه شوێنی ناشتنى ته‌رمى لێنه‌مابوو، شاره‌وانى ئه‌م گۆڕستانه نوێیه‌ى بۆ خه‌ڵكه‌كه دابین كرد و خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك تانكى ئاو، سیم و رێگا و هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 100 نه‌مامى (دارتوو)شی له ده‌ورى گۆڕستانه‌كه چاند.
كارزان نه‌وزاد، سه‌رۆكى شاره‌وانیى باسرمه به 964ـى وت، هه‌ندێك له خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ده‌رگاى گۆڕستانه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه و مه‌ڕ و ماڵاتیان له‌ناو گۆڕستانه‌كه كردووه و بووته هۆى شێواندنى زۆربه‌ى نه‌مامه‌كان.
به‌شێكى نه‌مامه‌كانیان خواردووه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان شكاندوون.
وتیشی “لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ستپێكردووه و توندترین سزایان ده‌ده‌ین”.
سه‌باره‌ت به سزاى ئه‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه‌ش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاشكرای كرد، پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت و پێویسته نه‌مامه‌كانیش بچێننه‌وه.