بەردەم پارکی شاری بازاڕی هەولێر. وێنە :964
ئاسایشی چی دەڵێت؟
له ناو بازاڕی هه‌ولێر ته‌قه كرا و کەسێک کوژرا
964+
به پێی زانیارییه‌كانی 964 رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ناو بازاڕی هه‌ولێر و له نزیك باخی شار هه‌بووه و کەسێک کوژراوە.
شایه‌تحاڵێك به 964ی وت، رووداوه‌كه له نزیک بازاڕی ته‌سبیحفرۆشه‌كان بووه و كه‌سێك زیاتر له سێ فیشه‌كی له کاسبکارێک داوه و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه.
نوێکرایەوە 10:27
ئاسایشی روونکردنەوەی دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌مێك پێش ئێستا روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه “لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاوڵاتی (أ.أ س) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە لایەن تۆمەتبارێک بە ناوی (ع ، س، أ) کوژرا، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.