خانووی کێیە؟
ئێمباپێ له مه‌درید خانوو ده‌كڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كیلیان ئێمباپێ له ئێستاوه شوێنی خۆی له مه‌درید گه‌رم ده‌كات و ماڵ و حاڵ داده‌نێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرت بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێی یاریزانی فه‌ره‌نسی بۆ ریال مه‌درید حه‌تمییه و مه‌جالی تێدا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید رێككه‌وتووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی له مه‌درید بكڕێته‌وه به 18 ملیۆن یۆرۆ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رامۆس و ئێمباپێ نێوانیان خۆشه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه.
زۆرێك له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێت، ئێمباپێ دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ، به فه‌رمی په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به ریال مه‌درید راده‌گه‌یه‌نێت، كه دوو ساڵه رێگریی لێده‌كه‌ن خه‌ونه‌كه‌ی بێته‌دی.