دوای چوار رۆژ لە یاری یانەی هەولێر
لە یاریگای هەولێر نزیکەی تۆن و نیوێک زبڵ و خاشاک کۆکرایەوە
964+
فەهمی نەبی
دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە یاری نێوان یانەی هەولێر و زەوڕا، تیمەکانی ژینگەپارێزی هەولێر ئەمشەو یەک تۆن و نیو زبڵ و پاشماوەیان یاریگای هەولێر هەڵگرتەوە.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ی وت، ئەمشەو بە هەوڵی 30 کرێکاری ژینگەپارێزی بەڕێوەبەرایەتییەکە توانرا تۆن و نیوێک زبڵ لە یاریگای هەولێر هەڵبگیرێتەوە.
یاری نێوان هەولێر و زەوڕا رۆژی چوارشەممەی رابردوو بوو، تیایدا هەولێر بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی زەورا دۆڕا.
+4