دیمه‌نى یه‌كێك له‌و قوتابخانانه‌ى باسرمه كه له‌ناو كابینهدان ... وێنه : قوتابخانەی دۆنگزاوە
به‌شێك له قوتابخانه‌كان له خانوى كرێدان
كێشه‌و گرفتى قوتابخانه‌ى گونده‌كانى باسرمه گه‌یه‌ندرایه وه‌زیری په‌روه‌رده
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كێشه‌و گرفتى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له گونده‌كانى ناحیه‌ى باسرمه گه‌یه‌ندرایه وه‌زیرى په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكیانى پێدراوه.
له‌سنوورى 54 گوندى ناحیه‌ى باسرمه‌ى سه‌ر به قه‌زاى هه‌ریر، سه‌رووى 100 قوتابخانه هه‌یه، له‌ناو ئه‌م قوتابخانانه‌ش به‌شێكیان له‌ناو خانووى كرێدان و ژماره‌یه‌كیش به كابینه دروستكراون و وانه‌ى تێدا ده‌خوێندرێت.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى وت، كێشه‌و گرفته‌كان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك بیناو دابینكردنى پێداویستی قوتابخانه‌كان بوون و وه‌زیریش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى پێداون.
وتیشی “قوتابخانه‌مان هه‌یه هه‌ندێك ژوورى كۆنكرێت و ژووره‌كانى دیكه‌ى بێ كۆنكرێتن، پێشتر ده‌رخسته‌شمان بۆ كردووه و داوامان کرد كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكی دیكه‌ى داواكارییه‌كان بریتی بوو له دابین كردنى ئامێره‌كانى فۆتۆكۆپی و پرێنته‌ر بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابخانه، وه‌زیریش به‌ڵینى دابینكردنى پێداون.