کەشناسی وا دەڵێت

بەرەبەیان ئەگەری تاوە بارانێکی کورتخایەن لە هەولێر هەیە

964+

فەهمی نەبی

کەشناسی دەڵێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری هەولێریش لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە.

سەبارەت بە شارەکانی تر کەشناسی دەڵێت، پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانی پچڕپچڕ لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت.

ئەمە رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردووە، پیرمام زۆرترین رێژەی بارانی لێ باریووە.

دهۆك 16.5 ملم
زاخۆ 28 ملم
پیرمام 33.5 ملم
شقلاوە 16.7 ملم
ئاكرێ 6 ملم
ئامێدی 5.8 ملم
بامەڕنی 4.4 ملم
سۆران 8.2 ملم
حاجی ئۆمەران 3.8 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم

"ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا سێشەممە بەردەوام دەبێت"