لەگەڵ نەفتی بەسڕە

زاخۆ بە زەحمەت توانی سێ خاڵ بەدەستبهێنێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 25ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ میوانداری یانەی نەفتی بەسرای کرد و بەگوڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە.

تاقە گوڵەکەی زاخۆ لەلایەن ناسر محەمەدۆف لەخولەکی دووەم تۆمارکرا و یاریەکە بەو ئەنجامە مایەوە تا ناوبژیوان فیکەی کوتایی لێدا.

هەیسەم شبول، راهێنەری نەفتی بەسڕە بە 964 وت، “بە ئاستێکی زورباش یاریمان کرد، بەڵام چانسی بردنەوەمان نەبوو، یانەی زاخۆ لەیانە هەرە باشەکانە و خاوەن هاندەرێکی زۆرە و شایستەی ئەم سەرکەوتنانەیە”.

سیپان سەدیق، بەرگریکاری زاخۆ بە 964 وت، “نەفتی بەسڕە لەم یاریەدا توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەنجام لەبەرژەوەندی ئێمەدا بوو، تیمەکەمان ماندوو بووە بۆیە بە زەحمەت بردمانەوە و سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا”.

دوای ئەم بردنەوەیە یانەی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ بە یاریەکی دواخراو لەریزبەندی چوارەمە و نەفتی بەسڕەش لەرێزبەندی 17 مایەوە.

زاخۆ گەیشتە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق

زاخۆ گەیشتە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق