لەسەر چی بووە؟

لە شەڕەکەی گەڕەکی شادی سێ کەس بریندارن

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شادی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ دروست بووە، بەهۆی شەڕەکە سێ کەس بریندارن.

موقەدەم ئەردەلان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، ئەو دوو خێزانە دراوسێی یەکترن و کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەمێژینەیان هەیە، بەشێکی زۆری ئەوانەی شەڕەکەیان کردووە دەستگیرکراون.

ئەوەشی وت، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لەشوێنی رووداوەکەن و دۆخەکە ئاسایی کراوەتەوە.

964 پەیوەندیکرد بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرچاوەیەک لەو نەخۆشخانەیە وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ برینداریان هێنایە نەخۆشخانە، یەکێکیان گوللەیەک بەر رانی کەوتووە و حاڵی باش نییە، دووانەکەی دیکە بە بۆکس زامدار کراون و هەر سێیانیان هی یەک خێزانن.

گەڕەکی شادی دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر نزیک شەقامی 100 مەتری.