ئەو تاوەیەی شیرینی لەناو ئامادە دەکرا. وێنە: قایمقامیەتی هەولێر.
لە هەولێر
کارگەیەکی شیرینی لەبەر پیس و پۆخڵی داخرا
964+
فەهمی نەبی
لیژنەیەکی پشکنین و بەدواداچوونی قایمقامیەتی هەولێر لە گەڕەکی هەولێری نوێ کارگەیەکی شیرینیان داخستووە کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبووە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، کاتێک لیژنەکان سەردانی ئەو کارگەیان کردووە، دەرکەوت جگە لە خواردنی بەسەرچوو، کەرەستەکانیشی زۆر پیس بوون.
بەوتەی قایمقامی هەولێر، خاوەنی ئەو کارگەیە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، دەستگیرکراوەو دراوەتە دادگا.
وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، ئەو مەنجەڵ و کەرەستانەی شیرینی لەناو ئامادە دەکرا، ئاسەواری پیسی و پاشماوەی زۆری پێوە بووە.
قایمقامی هەولێر دەڵێت، زۆربەی ئەو کارگە و چێشتخانەی لە چاودێری لیژنەکانی قایمقامییەت دەرناچن، هی خەڵکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.