لە یەک هەفتەدا 7%ـى نرخەکەى لەدەستداوە

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت بەردەوامیدایە دابەزین و هەفتەکەى بە دابەزین بەڕێ کرد.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ شەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەى 0.81 دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 78 دۆلار 11 سەنت کە بە رێژەی 0.84% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان دابەزیوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بۆ راگرتنی رێژەی سوود، ئەم نیگەرانیانەی زیاتر کردووە و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 7% دابەزیوە.

نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نەوت بەردەوامە لە دابەزین