ئەندامێکی تیمی فریاگوزاری وادەڵێت

یەکێک لە تەرمی شاخەوانەکان دوو کیلۆمەتر دوورتر دۆزراوەتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تەرمی هەرچوار شاخەوانەکە گەیشتنە پزیشکی دادی سلێمانی و یەکێک لە تیمی رزگارکردنی تەرمەکان دەڵێت، دوو کیلۆمەتر دوورتر تەرمی یەکێکیانمان دۆزیەوە، لافاو دووریخستبۆوە.

کاروان قادر ئەندامی گروپی شاخەوانی گۆیژەو یەکێک لە ئەندامانی تیمی فریاگوزاری بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: کاتێک گەیشتین ئەو گروپە 14 کەسییە ببوون بە دوو بەشەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا تەرمەکان بدۆزرێنەوە.

ئەمڕۆ هەینى، گروپێکى شاخەوانى کە لە 14 کەس پێکهاتبوون لە کاتى هەڵگەڕان بە شاخى دەربەندى مەسوران لە گوندى ئاوەسپى قەزاى قەرەداغ، بەهۆی لافاوەوە 4 لە ئەندامانى گروپەکە ئاو بردنى و گیانیان لەدەستدا.

رووداوى گیان لەدەستدانى چوار شاخەوانەکە چۆن بوو؟

رووداوى گیان لەدەستدانى چوار شاخەوانەکە چۆن بوو؟