قایمقام: سزای توندیان ده‌ده‌ین
له چۆمان به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه گوڵه شلێره‌كانیان له‌ناوبردوون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌ك بۆ قایمقامى قه‌زاى چۆمان نێدراوه تێیدا له‌ناوبردنى ژماره‌یه‌ك زۆری گوڵه‌شلێر له سنوورى قه‌زاكه‌ى ده‌بیندرێن.
قایمقام به‌و ڤیدیۆیه توڕه بووه و به‌و به‌یانییه هێزه ئه‌منییه‌كانى راسپاردووه به‌دواى بكه‌رانى ئه‌م كاره‌دا بگه‌ڕێن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌كه ده‌یان گوڵى شلێر هه‌ڵكه‌ندراون و له شوێنى خۆشیان به‌جێهێڵدراون.
ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌یان بۆ ناردووه و ئه‌ویش ده‌ستی به رێكاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنى بكه‌رانى ئه‌م كاره كردووه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى گوڵه‌شلێره‌كانى لێ شێوێندراون ناوى چیكان و له‌سنوورى ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌رانه”
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، وه‌ك رێكارێكی سه‌ره‌تایی ته‌واوى ئه‌و رێگایانه‌یان داخستوون كه بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌چن كه گوڵه‌شلێری لێ رواون.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن و تووندترین سزاش وه‌ربگرن.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵی پار به‌هه‌مانشێوه ژماره‌یه‌كی زۆرى گوڵه‌شلێر له سنوورى چۆمان به ره‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ندرابوون و فڕێدرابوون، ئه‌وكاتیش له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه ئه‌م كاره كرابوو، هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیر نه‌كرا.
شێواندن و له‌ناوبردنى گوڵى شلێر له سنوورى باڵه‌كاتى له‌كاتێكدا كه له به‌شێك گونده‌كان كار بۆ پاراستنى ئه‌و جۆره گوڵه و زیادبوونیان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌یه‌كێك له‌گونده‌كان به‌ناوى ناوه‌نده پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پاراستنى گوڵه‌شلێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.